نوچە-شفقنا
دوای بڵاوبوونەوەی بەشێک لە پەیوەندیە تەلەفونیەکەی ئەنجامدەری رووداوە تیرۆریستیەکەی ئۆرلاندۆی فلۆریدا ،ئاشکرا بووە کە عومەر مەتین خۆی بە سەربازی دەوڵەتی ئیسلامی داعش ناساندووە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، لە بەشێک لە گتفوگۆ تەلەفونیەکەی عومەر مەتین، ئەنجامدەری هێڕشەکەی سەر یانەی شەوانەی هاوڕەگەزبازان لە ئۆرلاندۆی فلۆریدا لە گەڵ ژمارە تەلەفونی فریاکەوتنی ٩١١ی ئەمریکا، خۆی وەکوو سەربازی خەلافەتی داعش ناساندووە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم پەیوەندیە تەلەفونیەدا هاتووە، کە عومەر مەتین هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی زۆرتری بۆ سەر ئەمریکا کردووە.
جێی ئاماژەیە پۆلیسی ئەمریکا ئەم رووداوەی بە مەرگبارترین رووداوی تەقەکردن لە مێژووی ئەمریکا وەسف کردووە.