کۆشکی سپی: ئەزمونی شەڕی عێراق لە سوریا دووبارە ناکەینەوە

0

نوچە-تسنیم

گوتەبێژی کۆشکی سپی  رایدەگەیێنێت، ئەزموونەکانی هێرشی سەربازی بۆ سەر عێراق ئەوەمان پێ دەڵێت، کە قەیرانی سوریا چارەسەری سەربازی نییە.

بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا، جاش ئێرنێست، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە میانەی کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: ئەزموونەکانی شەڕی ٢٠٠٣  وهێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ئاماژەیەکن بۆ ئەو راستییە کە قەیرانی سوریا چارەسەری سەربازی نییە.

ئێرنێست هەروەها دەڵێت :سیاسەتی ئێمە لە سوریا بە ئاراساتەی پێشگرتنە بەو هەڵانەی کە دەوڵەتەکانی پێشووی ئەمریکا دوچاری بوون.

گوتەبێژی کۆسکی سپی ئەوەش دەخاتە روو، کە لای وایە ئەم سیاسەتە یەکێک لە گرنگترین وانەکانی دوای هێڕشی سەربازییە بۆسەر عیراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com