نوچە-مهر
دەوڵەتی عێراق بە نیازە داوا لە سعودیە بکات، کە باڵوێزی خۆی لە بەغدا بگۆڕی و هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئەم داواکاریە تاوتوی دەکات.
ئاژانسی سپۆتنیک، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە عێراق دەڵێت: دەوڵەتی بەغداد بە نیازە بەر فەرمی داوا لە سعودیە بکات باڵوێزی خۆی لە بەغداد(سامر سەبهان)بگۆڕێت.
ئەم ئاژانسە هەروەها لە زاری سەرچاوەکەوە رایگەیاندووە:چاوەڕێ دەکرێ کەیسی باڵوێزی سعودیە و لێدوانەکانی ئەم دواییانەی ناوبراو، لە دانیشتنی ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بخرێتە بەر باس و گفتوگۆ.
ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشتر رایگەیاندووە، کە لێدوان و چالاکیەکانی سامر سەبهان بە ئاراستەی دەستوردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدایە و گوتویەتی، ئەم شێوە لێدوان و هەڵوێستانەی ناوبراو لە گەڵ پۆستەکەی یەکناگرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق هەروەها رایگەیاندووە، پێشتر سامر سەبهانی بانگهێشت کردووە وئاگادار کراوەتەوە، کە پابەندی یاسا و رێسا نێودەوڵەتی و دبلۆماسیەکان بێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەی خستۆتە روو، کە بە هیچ شێوەیەک رێگە بە هیچ باڵوێزێک نادات پەرە بە تاییفەگەری لەم وڵاتە بدات.