نوچه- ئاژانسه‌كان
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێیوایه، ئه‌وه‌ی رووده‌دات له عێراق له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه بوونی په‌راوێزخستن و هه‌ڵاواردنه‌وه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه هۆی هاتنی داعش.
عه‌لاوی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له كه‌ناڵی ” هونا به‌غداد” ی ئاسمانی جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه ” پێویسته حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه” ، دووپاتیشی كرده‌وه كه هیچ نیازێكی نیه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا و وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستیك.
عه‌لاوی ئه‌وه‌شی گوت ” پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌نده‌ڵی و وێرانكاری بنیات نراوه، بڕیاره‌كان ئێستا به‌ده‌ستی ولاتانی تره‌وه‌یه”، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێران و ئه‌مریكا ده‌ستیان هه‌بوو له پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته به نێوه‌ندگیری سوریا.
به‌وه كۆتایی به قسه‌كانی هێنا كه ” قه‌یرانێكی ئه‌منی وێرانكه‌ر له عێراقدا هه‌یه، ده‌سه‌ڵات هیچ توانایه‌كی نه‌ماوه” ، وتیشی كه هه‌ندێك په‌رله‌مانتاریش له ده‌سه‌ڵاتی فراكسیۆنه‌كانیان ده‌رچوون و به دڵی خۆیان كار ده‌كه‌ن.