نوچه- سی ئێن ئێن
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی دووشه‌ممه جه‌ختی كرده‌وه، كه سوپای عیراق ده‌ست له حه‌شدی شه‌عبی به‌رنادات و وازی لێناهێنێت له جه‌نگی دژی داعش له عێراق، ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی له جه‌نگی فه‌للوجه‌دا روویاندا حاڵه‌تی تاكه‌كه‌سی بوون نه‌ك دامه‌زراوه‌یی.
عه‌بادی دەڵێت ” حه‌شدی شه‌عبی ده‌زگایه‌كه كه ناتوانین ده‌ستی لێبه‌رده‌ین له جه‌نگی دژی داعشدا، ئه‌و هاوڵاتیانه بێ هیوا ناكه‌ین كه به ده‌نگ فه‌توای مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه هاتوون و به خۆبه‌خشانه چونه‌ته ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه”.
عەبادی جەخت لەوەش دەکاتەوە ” ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی لێره و له‌وێ رووده‌ده‌ن، ده‌ستدرێژی تاكه‌كه‌سین نه‌ك ده‌ستدرێژی ده‌زگاكه بێت، جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه له نێوان ده‌ستدرێژی تاكه‌كه‌سی و ده‌ستدرێژی ده‌زگایی، ئێمه واز له ده‌ستدرێژیكاران ناهێنین له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین”.