نوچە.نێت
به‌به‌شداری بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ر له سلێمانی و چه‌ندین به‌رپرسی حكومی كاتژمێر چواری پاشنیوه‌ڕۆ له باخی گشتی شاری سلێمانی یادی ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره ده‌كرێته‌وه.
چوار ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی كورد كه له‌سه‌ر خه‌باتی كوردایه‌تی له ساڵی 1947 له‌سێداره درابوون، ئه‌مرۆ له سلێمانی یادیان ده‌كرێته‌وه.
چوار ئه‌فسه‌ره‌كه (محه‌مه‌د قودسی، عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، مسته‌فا خۆشناو، خه‌یروڵلا عه‌بدولكه‌ریم) له 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1947 له‌به‌ندیخانه‌ی مه‌ركه‌زی به‌غدا له‌سێداره‌دران.
پێشتر له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا له پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان یادی ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره كراوه‌ته‌وه.