نوچه- ئه‌لعه‌ره‌بیه
سامر سه‌بهان باڵیۆزی سعودیه له عێراق، سه‌رسوڕمانی خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئێران، پیشاندا، کە داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی سعودیه‌یان كردوه له عێراق، ئه‌مه‌ی به ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دانا.
هه‌روه‌ها گوتی، دابه‌شبوونی تایفه‌گه‌ری له عێراق له مانه‌وه‌ی ئێران له‌و وڵاته‌دا سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌وه‌شی وت كه هه‌وڵ هه‌یه بۆ لابردنی چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێت.
سه‌بهان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه جه‌ختی لەوە كرده‌وه، كه سعودیه نیازپاكه و جگه له خێر‌و خۆشی هیچیتیری ناوێ بۆ عێراق، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه راگه‌یاندنه‌شی كرد كه ده‌كرێته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له عێراق، داواشی له پادشای سعودیه كرد سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بانگهێشت بكات بۆ وڵاته‌كه‌ی بۆ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
سه‌بهان ئه‌وه‌شی گوت، كه هه‌موو چاوپێكه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجامداوه، حكومه‌تی عێراقیشمان له بوونی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌رمان ئاگادار كردوه‌ته‌وه و ئه‌ویش هاریكار بوه له‌گه‌ڵمان.
سه‌رسوڕمانی خۆشی پیشاندا له به‌رامبه‌ر داواكاری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئێران، بۆ ده‌ركردنی باڵیۆزی سعودیه له عێراق.
باڵیۆز جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و وتی : باڵیۆزخانه ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی ئاگادار كردوه‌ته‌وه و به‌رپرسیارێتی ئه‌منی هه‌موو ئه‌ندامه دیپلۆماتكاره‌كانی خستوه‌ته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق.