نوچه-ئاژانسه‌كان
ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه, كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران, ده‌ستیان كردوه به جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كانی ئێران، كه ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای عێراقه، ئه‌و میلیشیایانه ده‌ستیان كردوه به پرۆسه‌ی پاكتاو كردنی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له چوار پارێزگای عێراق، ئه‌وانیش پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار و بابل-ه.
به‌پێی پلانه‌كه ئه‌و میلیشیایانه رێگه‌یان له گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران سوننه‌ی ئاواره بۆ ناوچه‌كانیان، گرتووە. له‌وانه له ” ته‌له‌عفه‌ر ” و ” جه‌رف سه‌خه‌ر” و ناوچه‌ی تر، به‌پێی پلانه‌كه ته‌له‌عفه‌ر ده‌گۆڕدرێت بۆ پارێزگایه‌كی شیعه‌نشین كه سوننه‌ی عێراق له سوننه‌ی سوریا جیا ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی سامه‌را له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و دروستكردنی پارێزگایه‌كی شیعه نشین كه تا كازمیه درێژ ده‌بێته‌وه.
هەر به‌پێی ئەو پلانه‌ك، لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری عێراقی-ئێرانی بۆ ده‌ستپێكردنی فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی، رۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌وڵه‌كانی خۆیان راگه‌یاند بۆ دووباره داوا كردنه‌وه‌ی گۆڕینی ناوی پارێزگای بابل بۆ ” شاری ئیمام حه‌سه‌ن”.