نوچە-تسنیم
یەکێ لە سەرکردەکانی عەماس جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دانیشتنەکانی نێوان بزووتنەوەی فەتح و حەماس لە دۆحە دوایین فەرفەتی ئاشتی نەتەوەییە.
ئەحمەد یوسف، یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس رایگەیاندووە کە یادەوەر و ساڵرۆژی دووبەرەکی فەلەستینیەکان، رۆژی رەشی مێژووی فەلەستین و وەبیر هێنەرەوەی دۆخی کارەساتباری دەوڵەتی فەلەستینە.
ئەم سەرکردەی حەماس لە وتووێژ لە گەڵ کەنالی”الغد العربی” رایگەیاندووە، کە داوای لێبوردن لە هەموو کوژرا و وبریندار و گەلی فەلەستین بەم هۆیەوە کارێکی زەروورەوە.
ئەحمەد یوسف هەروەها دەڵێت، بۆ دەربازبوون لەم مەترسیانە و گەیشتن بە رێککەوتن و چآورەسەکردنی ناکۆکیەکانی نێوانمان هەوڵی تەواو دەدەین.
یوسف بە راشکاوانە دەڵێت، کە گفتوگۆ و دانوستان لە نیوان شاندەکانی فەتح و حەماس لە دۆحە رەنگە دوایین دەرفەت بێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی و یەکگرتوویی نەتەوەیی.
لێدوانی ئەم گەورە بەرپرسەی حەماس لە کاتێکدایە، کە سەرچاوەکانی فەلەستینی رایانگەیاندووە کە گفتوگۆی ئەم دواییانەی نیوان عەماس و فەتح لە دۆحە بەرەوروی شکست بۆتەوە.