نوچە-مهر
نوێنەر عەلی خامنەیی لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، ئەگەر سعودییەکان واز لە خەڵکی عێراق بێنن و ئاسایش وسەقامگیری بۆ ئەم وڵاتە بگەڕێتەوە، لە وەها مەرجێکدا قاسم سولەیمانی عێراق بە جێ دێڵێت.
بە گوێرەی کەناڵی”العالم”،عەلی سەعیدی نوێنەری رابەری کۆماری ئیسلامی لە سوپای پاسداران لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی”من طهران” راگەیاندووە”هیچ گومانێک دەربارەی بوونی قاسم سولەیمانی لە عێراقدا نییە و ناوبراو لە سەر داوای فرەمی دەوڵەتی عێراق چووەتە ئەم وڵاتە.
سەعیدی ئەم پرسیارەش دەخاتە روو، کە قورسایی بوونی دوو یان سێ راوێژکاری ئێرانی لە عێراق تا چ راددەیەکە؟ نوێنەری عەلی خامەنەیی دەشڵێت، ئێران لە پلانیدا نییە زیان بە سوننەکانی عێراق بگەیێنێت بەڵام سعودیە دوای هاتنی ئەمریکا بۆ عێراق سەدان هەزار کەس موسوڵمانی بێ تاوانی لە بەغداد و ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە لە ناو بردووە.
نوێنەری عەلی خامەنەیی لە سوپای پاسداران، زاڵ بوونی سعودیە بە سەر عیراق بە دوور دەزانێ و جەخت لەوە دەکاتەوە کە جارێکی دیکە کەسای وەک سەدام حسێن ناتوانن دەسەڵاتی خۆیان بە سەر ئەم وڵاتەدا بسەپینن.
سەعیدی ئاماژە بەوەس دەدات کە سعودیەکان کۆنترۆڵ کردنەوە شاری فەلوجەیان پێ ناوخۆشە.تا ئەو کاتەی کە سعودیە واز لە خەڵکی عێراق نەهینێت قاسم سولەیمانی لەم وڵاتە دەمینێتەوە.