بان کی مۆن: گەشبین نیم بە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا

0

نوچە-ئیسنا

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە دوایین رۆژەکانی بەرپرسایەتی خۆی تێدەپەڕێنی دەڵێت: لە ئێستادا جیهان لە گەڵ کۆمەڵێک قەیران رووبەروویە. پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان یەکێک لە دژوارترین پۆستە سیاسییەکانە.

بان کی مۆن، لە  وتووێژ لە گەڵ یۆرۆنیوز باس لە کێشە و دەرفەتەکانی سەردەمی ئێستا دەکات و گوتی، ئەمە راستە کە لەم سەردەمەی ئێستادا لە گەڵ کۆمەڵێك قەیرانی وەک پەنابەری و تیرۆریزم رووبەرووین، بەڵام دەبێت بە روانینێکی ئەرێنی سەیری رەوتی رووداوەکان بکەین.

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە ئەرک و ئەولەوییەتەکانی خۆی دەکات و دەڵێت، ئەرکی من کارامەکردن و چالاک کردنی ستراتیژییەکە کە یارمەتی چآرەسەرکردنی ئەم قەیرانانە بکات و هیواداری دەردەبڕی کە پلانەکەی بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە پەسەند بکرێت.

بان کی مۆن سەبارەت بە قەیرانی سوریا رایگەیاند: بەردەوام داوام لە روسیا  وئەمریکا کردووە کە بە شێوەی هاوبەش سەرۆکایەتی پشتوپەنای نێودەوڵەتی لە سوریا لە ئەستۆ بگرم  و، زیاتر لە هەموو بابەتێک گرنگی بە بابەتی وتووێژ و چارەسەری ئاشتیانەی قەیرانی سوریا بدەن.

بان کی مۆن ویڕای ئاماژەدان بە کێشەکانی بەردەم چآرەسەری قەیرانی سوریا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە ماوەی بەرپرسایەتی خۆی وەک سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی ئەم وڵاتە گەشبین نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com