نوچه- رۆژنامه‌ی سه‌دا
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی كه سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌بردنی جه‌نگه‌كانی دژی داعش ره‌خنه‌ی لێده‌گرن تۆمه‌تباری كردن به‌وه‌ی كه پیداویستییه‌كانی جه‌نگه‌كه له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵاته‌وه نابینن، به‌ڵكو ته‌نها له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌كانی باشوری شاری موسڵ به‌ره‌و پێش چوون وه‌ك ئاماده‌سازییه‌ك بۆ جه‌نگه گه‌وره‌كه‌ی ئازاد كردنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش، به‌لێنیشی دا كه ئه‌مساڵ ساڵی له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی داعش ده‌بێت له عێراق.