نوچه- ئه‌لنه‌هار
مه‌نسور بعێجی په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی ئیسڵاح جه‌ختی لەوەکردەوە، كه پێویسته پشكی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی كه له 12% تیپه‌ڕ ناكات.
بعێجی ده‌ڵێت سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فشار ده‌خاته سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ به داواكردنی ملیارێك دۆلار له به‌رامبه‌ر نه‌وته‌كه‌ی، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستوری عێراق له رێگای دانانی ئه‌م مه‌رجه له به‌رامبه‌ر راده‌ست كردنی نه‌وته‌كه‌ی به حكومه‌تی ناوه‌ند، پێشێل دەکات.
هەروەها ئاماژه به‌وه ده‌كات ، كه هه‌رێمی كوردستان به سیاسه‌تی فشار خستنه سه‌ر و بڕو بیانو هێنانه‌وه كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌كات، بۆ ده‌سخستنی زیاترین بڕی ده‌سكه‌وت له‌دوای روخانی رژێمی پێشووه‌وه تا ئێستا.
هه‌روه‌ها دەڵێت، پێویسته سنورێك بۆ ئه‌م زیاده‌ڕه‌وییانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابنرێت، چونكه ناگونجێ له‌سه‌ر سینییه‌كی ئاڵتون سه‌روه‌ت و سامانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.