نوچه ئه‌نادۆل
شێخی هۆزێكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینی باكوری عێراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه حه‌شدی شه‌عبی به كوشتنی 50 زیندانیی سوننه تۆمه‌تبار كرد ” وه‌ك تۆڵه كردنه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتو له‌سه‌ر ده‌ستی داعش”.
سائر به‌یاتی شێخی هۆزی به‌یاتییه‌كان به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند “چه‌كدارانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی 50 زیندانی سوننه‌یان له‌ناو گرتوخانه‌ی ئامرلی له سێداره داوه، له تۆڵه‌ی كوژرانی عه‌قید مسته‌فای به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو له پارێزگای سه‌لاحه‌ددین، له میانه‌ی ئه‌و پێكدادانانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له نزیك ئامرلی “.
هه‌روه‌ها دەڵێت” هه‌شت ته‌رم شوێنه‌واری گولله و لێدانی چه‌قۆیان له‌سه‌ر بوه، براونه‌ته پزیشكی دادیی له پارێزگای دیاله بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته‌وه به خاوه‌نه‌كانییان، به‌ڵام ته‌رمه‌كانی تر تا ئێستا له سه‌ر رێگه‌ی نزیك ئامرلی فڕێدراون”.
شێخی به‌یاتییه‌كان گوتی ” كاری له سێداره‌دانه‌كه پێش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له خورماتوو ئه‌نجامدراوه، ئه‌ویش له‌ناو گرتوخانه‌دا له رێگه‌ی ته‌قه لێ‌كردن و لێدان به چه‌قۆوه بوه”.
عه‌قید مسته‌فا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو و 9 ئه‌ندامی تری هێزه ئه‌منییه‌كان دوو رۆژ له هێرشێكی چه‌كدارانی داعشدا له نزیك ئامرلی كوژران.