نوچە.نێت
ئەکتەری جیهانی ئەنجلینا جولی لەبەرنامەی Woman’s Hour، کە لەکەناڵی BBCپەخش دەکرێت، باسی لە هەندێ بابەتی خێزانی، هونەری، تەندروستی کرد.
خولی سەبارە بە خێزانەکەی وتی، یەک لەمناڵەکانم ، وەک براد بيت Brad Pitt، باوکی ئارەزووی نواندن دەکات دەیەوێت رێگەی باوکی بگرێتە بەر، هەروەها ئاروەزووی موسیقاش دەکەن ، هەموشیان گرنگی بە توانای خۆیان وپێشخستنی توانای فێربونی زمان دەدەن.
مناڵەکانم گرنگی زۆر دەدەن بە زمانەوانی، بەتایبەت زمانی جیاواز، Shiloh زمانی کەمبودی فێربوە،Pax فێری زامنی ڤێتانامی بوە، بەڵام Maddox فێری زمانی ئەلمانی و روسی بوە،Zahara بەزمانی فرەنسی دەتوانێت قسە بکات، Vivienne ئارەزوو دەکات فێری زمانی عەرەبی ببێت، Knoxی برای ئارەزوی فێربونی زمانی ئیشارەت دەکات.

