نوچە-ئیرنا
ئاویگدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە،١٩ی حوزەیران بە سەردانێکی فەرمی و بە مەبەستی دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە واشنتۆن.
ماڵپەڕی”الیوم السابع”لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، لیبرمەن لە گەڵ ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
لەم دیدارە دا دوو لایەن سەبارە بە بەهیزترکردنی پەیوەندی و هاوکاریە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان واشنتۆن و تەل ئەبیب باس وراویژ دەکەن.
لە راپۆرتەکەدا بە گێڕانەوەل ە رادیۆ ئیسرائیل هاتووە: وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە میانەی ئەم سەردانەی بۆ ئەمریکا هەوڵ دەدات، کە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن دەربارەی زیادکردنی رێژەی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل واژۆ بکرێت.