نوچەنێت
هاوپه‌یمانی هێزه سوننه‌كانی پەرلەمانی عێراق، داوا ده‌كەن پارێزگاری له‌و سه‌ركه‌وتنه بکرێت کە له‌شاری فه‌للوجه به‌ده‌ستهاتووه و، رایدەگەیەنن ” ئەو سەرکەوتنە کلیلی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵیشە”.
له راگه‌یێنراوێكدا هاوپه‌یمانی هێزه سوننه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند “هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌للوجه له‌دەست داعش به‌ده‌ستهێناوه… ئه‌و سه‌ركه‌وتنه كلیكی كۆنترۆڵكرۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌بێت و به‌منزیكانه‌ش مزگێنی له‌ناوبردنی تیرۆر لە تەواوی عێراق ده‌درێت”.
ئه‌و فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه داوای له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كردووه، هه‌وڵه نیشتیمانیه‌كانی گه‌لی عێراق یه‌كبخات بۆ ئه‌وه‌ی پێشلكاری به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل ئه‌نجامنه‌درێت، له هه‌مان كاتیش‌دا شوێنی گونجاو بۆ له‌خۆگرتنیان دابین بكرێت.
هاوپەیمانیی هێزە سوننییەکانی پەرلەمانی عێراق، هەروەها داوای لە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی به‌هاناوه‌چوونی مرۆیی و وڵاتانی دۆست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاریكاری هه‌زاران ئاواره بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كانی خۆیان.
رۆژی هەیینی 17-6-2016 هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای عێراقیان له سه‌نته‌ری شاری فه‌للوجه رایگه‌یاند و راشیانگەیاند، له‌و شه‌ڕه‌دا زیاتر لە 400 چه‌كدار و 35 نیشانشكێنی داعش كوژراون، جگه له‌تێكشكاندنی زیاتر لە 300 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو كه هه‌وڵی خۆته‌قاندنه‌وه‌یان به‌هێزه ئه‌منییه‌كاندا داوه”.