دەزگای هەواڵگری کۆریای باکور: داعش پلانی هێرشکردنە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکای هەیە

0

نوچە-قطرە

ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی کۆریای باکور ئەمڕۆ یەکشەممە،١٩ی حوزەیران رایگەیاندووە، داعش لە پلانی دایە دامەزراوە سەربازیەکانی هێزی ئامانی ئەمریکا لەم وڵاتە بکاتە ئامانی هێڕشەکانی خۆی و ئەوەش دەخاتە روو، پلانی هاوشێوەی بۆ کردنە ئامانجی هاووڵاتیانی کۆریای باکور هەیە.

بە گوێرەی دی.بی،ئەی، ئاژانسی هەواڵدەری یونهابی کۆریای باکور لەم بارەوە دەڵێت: ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی کۆریای باکور لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری داوە، کە داعش پلانی لێدانی ئەم ئامانجانەی هەیە و لە رێگەی تەلەگرامەوە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر٧٧ دامەزراوە ی سەربازی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، ناتۆ، کەسایەتییەکانی ٢١ وڵاتی جیهانی کردووە.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی کۆریای باکور، داعش لە ریگای هاککەرەکانی خۆیەوە دەستی بەم زانیاریانە راگەیشتووە.

ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی کۆریای باکورئەوەش دەخاتە روو، کە داوای لە ئەمریکا، سوپا و پۆلیسی ئەم وڵاتە کردووە کە خۆیان بۆ ئەگەر رودانی هەر جۆرە هێرشێک ئامادە بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com