نوچە-میزان
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەرەبەری گشتپرسی ئەم وڵاتە، بۆ بڕیاردان لە سەر مانەوە یان چوونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، وڵاتەکەی کەوتۆتە سەر دوو ریانێک.
دەیڤی کامێرۆن لە دووتوێی وتارێکدا کە لە تەلەگراف بڵاو بۆتەوە، دەنووسێت: بەریتانیا لە ئێستا کەوتۆتە سەر دوورێیانی کە ئایا دەنگ بە مانەوە لە یەکێتی ئەوروپا بدەن یان ئەوەی کە لەم یەکییەتیە جودا ببنەوە.
کامێرۆن ئاماژە بەوە دەدات، کە ئابوری بەریتانیا لە بەردەم تاقیکردنەوەدایە و دەڵێت: بەریتانیا کەوتۆتە سەر رێڕەوێک کە دەتوانێ یەکێ لە گەورەترین داستانەکانی خۆی لە بواری گەشەی ئابوری لە سەدەی ٢١ بنووسێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، جارێکی دیکا سەبارەت بە چوونەدەرەوە لە یەکیتی ئەوروپا هۆشداری دەدات و دەڵێت: لە ئەگەری چوونە دەرەوە لە یەکیتی ئەوروپا بازرگانی ئەم وڵاتە زیانی بەردەوکەوێ و، وەبەرهێنان لەم وڵاتە دەبێتە بابەتێکی گەلێک دژوار، لە ئەنجامدا ئابوری وڵاتەکان رەوتێکی نەرێنی بەخۆوە دەگرێت.
بڕیار وایە ٢٣ی حوزەیران لە جوارچێوەی گشتپرسییەکدا خەڵکی ئەم وڵاتە، بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و پرسی مانەوە یان جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا یەکلایی بکەنەوە.