نوچە-بی بی سی
پەرلەمانی کەنەدا یاسای مەرگی دڵخوازی، بۆ ئەو نەخۆشانەی کە لە رووی پزیشکیەوە چارەسەریان بۆ نادۆزرێتەوە پەسەند کرد.
ئەم گەڵاڵەیە دوای ئەوەی لە پەرلەمانی کەنەدا پەسەند کرا، کە دادگای باڵای ئەم وڵاتە یارمەتی پزیشکانی بە مەرگی دڵخوازی نەخۆشە چارەسەرنەکراوەکانی هەڵوەشاندەوە.
بە پەسەند کردنی ئەم بڕیارە، کەنەدا بە فەرمی دەچێتە ریزی ئەو چەند وڵاتەوە کە ئۆتانازی و خۆکوژی یارمەتیدراویان یاسایی کردۆتەوە.
سەرباری ئەمەش، رەخنەگران پێیان وایە، ئەم گەڵاڵەیە”هەلومەرجێکی دژواری”بۆ دەرکردنی ئەم مۆڵەتەن پێشبینی کردووە.
لە بەرامبەردا، بەرپرسانی دەوڵەتی کەنەدا رایانگەیاندووە، کە پێش پەسەنکردنی ئەم گەڵاڵەیە، داوایان کردووە کە ناوەرۆک و لایەنەکانی ئەم گەڵاڵەیە بە باشی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
خۆکوژی یارمەتیدەرانە لە ئیستادا لە وڵاتانی ژاپۆن، کۆلۆمبیا، هوڵەندا، سویس و ئاڵبانیا لایەنی یاسایی پێدراوە.
لە ئەمریکاش ویلایەتەکانی واشنتۆن، مۆنتانا و نیۆمەکزیکۆ وچەند ویلایەتێکی تر رێگەیان بە بابەتی خۆکوژی یارمەتیدەرانە داوە.