نوچە-رادیۆ فەردا
سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگری روسیا لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو چووتەی دیمەشقی پایتەختی سوریا و بە نهینی لە گەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا دیدار و چاوپێکەوتنی کردووە.
بە گوێرەی راپۆرتەکان، شۆیگۆ سەدرانی بنکەی ئاسمانی روسیای لە حمیمیم لە پارێزگای لازقیە کردووە.
ئەم سەفەرە چاوەڕواننەکراوە، هاوکاتە لە گەڵ دەربڕینی نیگەرانیەکانی واشنتۆن لە پەیوندی لە گەڵ بۆردوومانی هێزکانی ژێر حیمایەی ئەمریکا لە لایەن هێزی ئاسمانی روسیاوە.
ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی روسیا لە سوریا، یارمەتییەکی زۆری بەشار ئەسەدی داوەو یەکێک لە خاڵە ناکۆکەکانی نیوان واشنتۆن و مۆسکۆیە،هەروەها روانینی جیاوازیان سەبارە بە گروپە چەکدارەکانی چالاک لەم وڵاتە خاڵێکی دیکەی ناکۆکی نێوان دوو وڵاتە.
جێی ئاماژەیە وەزیرانی بەرگری روسیا، ئێران و سوریا ئەم دواییانە لە تاران کۆبوونەوە.