نوچه‌نێت-روسیا توده‌ی
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی نه‌ینه‌وا، رۆژی شه‌ممه 18ی ئه‌م مانگه رایگه‌یاند كه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن عێراق بۆ سێ ده‌وڵه‌تی كورد و سوننه و شیعه دابه‌شبكرێ.
موزاحم ئه‌لحویت وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا گوتی، هه‌ر ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع عێراق دابه‌شبووه.
حوێت هەروەها دەڵێت، ئه‌و هه‌موو رووداوه تراژیدییه‌ی ساڵانی رابردوو له عێراق روویاندا، به‌هۆی سیاسه‌تی تایفه‌گه‌رییانه و مه‌زهه‌بییانه‌ی هه‌ڵه بوون، بۆیه ده‌بێ له‌و هه‌ڵانه‌وه وانه‌ی فێربین و نه‌هێڵین چیتر دووباره ببنه‌وه.
موزاحم حوێت گوتویه‌تی، دابه‌شكردنی عێراق كێشه مه‌زهه‌بی و تایفییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و رۆڵی ده‌بێ له گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و گه‌شه‌كردن بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق.
هه‌فته‌ی رابردوو مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ده‌بێ دوای شه‌ڕی داعش عێراق دابه‌شبكرێ، چونكه سه‌لمێنرا فیدراڵی كیشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر ناكات.
لێدوانه‌كه‌ی بارزانی كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له‌نێوان پشتگیری و دژایه‌تیدا. گرنگترینیان پشتیوانی لیسته‌كه‌ی مالیكی بوو بۆ ئه‌و دابه‌شبوونه.