نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا، له‌باره‌ى بارودۆخى ناوچه‌كه‌وه رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه سێ وڵاتى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌سڕدرێنه‌وه.
مایكل هایدن، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا، رایگه‌یاند ” له‌ژێر رۆشنایی رێككه‌وتنامه‌ى “سایكس_ بیكۆ” كه 100 ساڵ پێش ئێستا ئیمزا كرا، به‌م نزیكانه لانى كه‌م دوو وڵاتى عه‌ره‌بى له نه‌خشه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌سڕدرێنه‌وه.
سه‌ربارى ئه‌و دوو وڵاته، ناوی چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ى عه‌ره‌بى هێنا كه جه‌نگیان تێدا هه‌ڵگیرساوه، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ى ” لۆ فیگارۆ”ى فه‌ڕه‌نسى راگه‌یاند ” پێویسته رووبه‌ڕووى راستییه‌كان ببینه‌وه، شتێك نه‌ما ناوى عێراق و سوریا بێت، لوبنانیش به‌ره‌و شكست ده‌ڕوات”.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى ئه‌مریكا، گوتی ” هه‌موو ئه‌و وڵاتانه دابه‌ش بوون بۆ سه‌ر چه‌ند ناوێك، له‌وانه‌ش : كورد، سوننه ، شیعه ، داعش و قاعیده، كه پێشتر له ژێر ناوى عێراق و سوریا كۆبووبوونه‌وه.
دواجار باسى له‌وه‌شكرد، كه ناوچه‌كه له دۆخێكى ناسه‌قامگیردایه و به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵى داهاتوو ئه‌گه‌ر وڵاته كاریگه‌ره‌كان نه‌جووڵێن.