عادل جەبیر: تەنها بە چوونی ئەسەد، قەیرانی سوریا چارەسەر دەبێت

0

نوچە-ئیسنا

وەزیری دەرەوەی سعودیە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە قەیرانی سوریا بێگومان بە نەمانی بەشار ئەسەد چآرەسەر دەکرێن و دەڵێت، ناکۆکییەکانی سعودیە و ئەمریکا سەبارەت بە قەیرانی سوریا بەرچاو نییە.

بە گوێرە کەناڵی ئەلجەزیرە،عادل جەبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە دوای دیداری لە گەڵ جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن دەڵێت:ئێمە بۆ گوشار خستنە سەر بەشار ئەسەد بەمەبەستی ناچارکردنی بۆ ویستی کۆمەگای جیهانی لەوانە ئاگربەست و گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و دەستپێکردنەوەی رەوتی وتووێژەکانی ئاشتی هەوڵی تەواوی خۆمان دەدەین.

جەبیر جەخت لەوە دەکاتەوە، کە کۆتایی قەیرانی سوریا بەستراوەتەوە بە چوونی بەشار ئەسەدی سەرۆککۆماری سوریا.

جەبیر سەبارەت بە جیاوازی و ناکۆکیەکانی نیوان سعودیە  وئەمریکا، لە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی سوریا دەڵێت:ناکۆکیەکانمان بەرچاو نین و ئەم دوو وڵاتە پشتگیری رێکاری ئاشتیانە دەکەین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا و هەروەها لادانی ئەسەد لە دەسەڵات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات، کە ئێران ئەمن و سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە و دەڵێت:ئێران وڵاتێکە کە بە ئاراستەی هەناردەکردنی شۆڕشەکەی هەوڵ دەدات، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان بکات و بۆ ئەم مەبەستەش پاڵپشتی تیرۆریزم دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com