نوچه‌نێت-سه‌فا نیوز
گه‌نجێكی فه‌له‌ستینی كه خه‌ڵكی شاری توباسی باكوری كه‌ناری خۆرئاوایه، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كوژراوه، بێئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هیچ گروپێكی سیاسی و چه‌كدارییه‌وه هه‌بووبێ.
بنه‌ماڵه‌ی جیهاد محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا، رۆژی هه‌ینی هه‌ینی هه‌واڵیان پێدراوه كه كوڕه‌كه‌یان یه‌كێكه له‌و خه‌ڵكه سڤیله سوننه مه‌زهه‌بانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له چه‌ند رۆژی رابردوو له‌پارێزگای ئه‌نبار گولـله‌بارانی كردوون، دوای ئه‌وه‌ی له بازگه‌یه‌ك ده‌ستگیریان كردووه.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی گوتویانه، ئه‌و گه‌نجه یه‌كێكه له‌و فه‌له‌ستینییانه‌ی ده‌مێكه روویان كردووه‌ته عێراق و له‌وێ نیشته‌جێبوون. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هیچ گروپێكی دیاریكراوه‌وه نه‌بووه.