نوچه‌نێت-جه‌زیره
دوای كه‌مپینێكی به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ری جه‌زائیر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌و وڵاته، ناچاربو رێكلامێك بسڕێته‌وه كه ئاسانكاری بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌كرد، سه‌ردانی مه‌زارگه ئایینییه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا بكه‌ن.
له هه‌نگاوی سه‌رسوڕهێنه‌ر و بێوێنه‌دا، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له جه‌زائیر رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند ،كه ئاسانكاری ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیارن له جه‌زائیره‌وه رووبكه‌نه مه‌زاره پیرۆزه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.
دواتر وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی جه‌زائیر، محه‌ممه‌د عیسا، چه‌ند لایه‌نێكی بیانی تاوانباركرد به‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و گوتی، ته‌شویش له‌سه‌ر جه‌زائیرییه‌كان درووستده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ تایفه‌گه‌رایی و شیعه‌گه‌رای له جه‌زائیر بڵاوبكه‌نه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ش وه‌زیره جه‌زائیرییه‌كه، ده‌زگایه‌كی پشكنینی تایبه‌تی درووستكرد بۆ له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌كانی شیعه‌گه‌رایی له‌و وڵاته و گوتبووی، پلانی تایفه‌گه‌رانه هه‌ن بۆ رواندنی فیتنه و دووبه‌ره‌كی ئایینی له‌ناو جه‌زائیر.