نوچە-مهر
سەرۆککۆماری روسیا، وێڕای رەخنەی توندی بۆ سەر سیستمی بەرگری موشەکی ئەمریکا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەئامێز نییە.
بە گوێرەی رادیۆ ئەڵمانیا، ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا لە دیدار و چاوپێکەوتنی لە گەڵ رۆژنامەنووسان لە سێن پیتێرزبۆرگ، وێڕای بە هەڕەشەئامێز وەسف کردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئەمریکا کە لە ئەوروپا جیگیر کراوە دەڵێت:جێگیرکردنی ئەم سیستمە موشەکیە دەتوانی مەترسیدار بێت.
پوتین رایگەیاندووە، کە ئەمریکا بە دانانی سیستمی بەرگری موشەکی هەموو لایەکی فریو داو و لەم رێگەوە ویستوویەتی سەرنجی لایەنەکان بۆ لای بەرنامەی ئەتۆمی ئێران رابکێشێت، لە کاتێکدا بەرنامەی ئەتۆمی ئەم وڵاتە هەڕەشەئامێز نییە.
پوتین هەروەها خوازیارە کۆمەڵگای جیهانی، زۆرتر تەرکیز بکاتە سەر سیستمی بەرگری موشەکی ئەمریکا.