پوتین: چارەسەری قەیرانی سوریا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێیە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

ڤێلادمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا دەڵێت: گروپەکانی نەیاری حکومەتی سوریا دەتوانن بێنە ناو کابینەی ئیستای دەوڵەتی سوریا، تا وەکوو زەمینە بۆ گفتوگۆی نیوان لایەنەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ فەراهەم بکرێت.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێد پرێس، پوتین لە ماینەی بەشداریکردنی لە گەورەترین کۆڕبەندی ئابوری روسیا  رایگەیاندووە، کە پێکهێنانی کابینەیەک کە راومتمانەی زۆربەی خەڵکی سوریای لە سەر بێت، کلیلی کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریایە.

سەرۆککۆماری روسیا لە زاری بەشار ئەسەدەوە  دەڵێت، سەرۆککۆماری سوریا بەڵێنی داوە کە بۆ گەیشتن بەم مەبەستە هاریکار و یارمەتیدەر بێت.

پوتین جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەمە  ناواقعبینانەیە کە پیمان وابێ ئەم کابینەیە دەتوانێ دەسەڵات لە چنگی بەشار ئەسەد دەربێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com