وەزیری بەرگری سعودیە خوازیاری دیدار لە گەڵ بان کی مۆن-ە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

وتەبێژێکی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی هەینی،١٧ی حوزەیران رایگەیاندووە، کە محەممەد بن سەلمان وەزیری بەرگری سعودیە خوازیاری دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ بان کی مۆن ،سکرتێری گشتیی ئەم رێکخراوەیە.

لە کاتێکدا بابەتی داواکاری وەزیری بەرگری سعودیە، بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ بان کی مۆن هاتۆتە بەرباس، نەتەوەیەکگرتووەکان لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هاوپەیمانێتی ئیسلامی بە سەرکردایەتی سعودیە خستە لیستی رەشی پێشێلکارانی مافەکانی منداڵانەوە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتویەتی، وەزیری بەرگری سعودیە هەفتەی داهاتوو سەردانی نیۆیۆرک دەکات و خوازیاری دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ بان کی مۆن بووە لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا.

ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە، کە تاکو ئێستاش وەڵامی نامەی عبداللە المعلمی، نوێنەری سعودیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان نەدراوەتەوە کە ئاراستەی بان کی مۆن-ی کردبوو.

لەم نامەدا داوا لە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە، کە ناوی ئەو سەرچاوانە ئاشکرا بکرێت کە بەو پێیە سعودیە خراوەتە لیستی رەشەوە.

گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشتر رایگەیاندووە، ئەم رێکخراوە  ئامادە نییە سەرچاوەکانی خۆی ئاشکرا بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com