نوچە-ایرنا
باڵوێزی سوریا لە روسیا دەڵێت، ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش بریندار بووە وپێش بینی دەکرێت ببێتە هۆی گیان لە دەست دانی.
ریاز حەداد، باڵوێزی سوریا لە مۆسکۆ لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک رایگەیاندووە، کە ئەبوبەکر بەغدادت بریندار بووە و دەوڵەتی سوریا چاوەرێ دەکات بە زوویی گیانی لە دەست بدات.
هەفتەی رابردوو کۆمەڵێک راپۆرت لە پەیوەندی لە گەڵ کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، بە هۆی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی ئەمریکا بڵاو بوونەوە، بەڵام پێنتاگۆن و سوپای عێراق ئەم راپۆرتانەیان رەتکردەوە.
ریاز حەداد لەم بارەوە دەڵێت: سەبارەت بە کوژرانی بەغدادی هیچ زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە بەڵام بە دڵنیاییەوە دەڵێم کە ناوبراو بریندار بووە.
حەداد جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا نەک تەنها بەغدادی بەڵکوئەندامانی دیکە داعش لە ناودەچن.