نوچه‌نێت-خه‌لیج ئۆنلاین
حكومه‌تی عێراق، له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنی رێوشوێنی دیپلۆماسی له‌دژی باڵیۆزی سعودیه له به‌غدا سامر سه‌بهان ده‌كات.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كه واژووی ئه‌حمه‌د جه‌مالی وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ره، ده‌ڵێ سامر سه‌بهان “پێشێلی نه‌ریت و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات. تایبه‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی باڵیۆزه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و لێدوان بڵاوكردنه‌وه بۆ رای گشتی”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “رێگه به هیچ باڵیۆزێك ناده‌ین گوتاری تایفه‌گه‌رانه بوروژێنێ و، دوژمنایه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ وڵاتانی دیكه بۆلای ئێمه بگوێزێته‌وه”.
به‌یاننامه‌كه ئاشكرایده‌كات، پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق چه‌ند جارێك سامر سه‌بهانی و بانگكردوه و پێی راگه‌یاندووه، كه باڵیۆز ده‌بێ ملكه‌چی نه‌ریت و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێ و ده‌ستێوه‌ردان نه‌كات له كاروباری ناوخۆی عێراق.
به‌یاننامه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو رێوشوێنێكی گونجاو له به‌رامبه‌ر باڵیۆزی سعودیه ده‌گرێته‌به‌ر به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی ڤیه‌ننای تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نییه‌كانی نێوان وڵاتان.
به‌یاننامه‌كه‌ی به‌غدا دوای ئه‌وه دێت باڵیۆزی سعودیه له عێراق سامر سه‌بهان به توندی ره‌خنه‌ی له‌وه‌گرت كه له شه‌ڕی فه‌لووجه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تی “تیرۆریستی ئێرانی” هه‌ن كه به وته‌ی ئه‌و ناكۆكی تایفه‌گه‌رییه‌كانی نێوان عه‌ره‌به‌كانی عێراق قووڵده‌كه‌نه‌وه و هه‌وڵی گۆڕینی واقیعی دیمۆگرافی نوچه سوننییه‌كان ده‌ده‌ن.