نوچه‌نێت-ئه‌خبار ئه‌لعێراق
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایانگه‌یاند، له‌وكاته‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی چووه‌ته ئه‌و پارێزگایه زیاتر له 1000 دانیشتووی ئه‌و پارێزگایه‌ی بێسەروشوێن كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، حه‌شدی شه‌عبی دانیشتوانی پارێزگاكه به بیانووی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت به داعش ده‌ستگیرده‌كات، كه‌چی دوایی ئازادیان ناكات.
هه‌ر له‌سه‌ر كه‌یسی رفێنراوه‌كانی ئه‌و پارێزگا سوننه‌نشینه، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا جبوری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین له لێدوانێكدا له قه‌زای “دور”ی سوننه‌نشینه‌وه گوتی، ته‌نیا له‌و قه‌زایه 249 كه‌س له‌دوای چونه‌ناوه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو قه‌زاكه رفێنراون.
پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین هەروەها دەڵێت” بۆ زانینی چاره‌نوسی ئه‌و 249 كه‌سه په‌یوه‌ندییان به ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه و، هیچكه‌س شوێنی ئه‌و 249 بزربووه ئاشكرا اكا و ته‌نانه‌ت پێیان ناڵێن كه ماون یان مردون”.