نوچه‌نێت-ئاژانی ده‌نگوباسی نوون
فیرده‌وس عه‌وادی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له نوێترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت “هه‌ر دوای شكستهێنان به داعش، ده‌بێ عێراق بۆ سێ كیانی جیا دابه‌ش بكرێ بۆ هه‌ر سێ پێكهاته‌ی كورد و سوننه و شیعه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق نه‌ڕژێ”.
عه‌وادی باس لە بێ متمانەیی نێوان پێکهاتەکان دەکات “بێ متمانه‌یی له‌نێوان ئه‌و سێ پێكهاته‌یه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، كه ئیتر ناتوانن پێكه‌وه له‌ناو یه‌ك چوارچێوه‌دا بژین”.
عه‌وادی گوتی” شیعه له هه‌مووان زیاتر داوای چه‌سپاندنی بنه‌مای به هه‌رێمكردنی ناوچه‌كانی عێراق ده‌كات، نه‌ك هه‌ر بۆ خۆی، به‌ڵكو بۆ پێكهاته‌كانی تریش. به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه كیانه فیدراڵییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌ری بن، به‌ڵكو ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی جوگرافی بن”.