نوچە-تسنیم
جێگری ئەرکانی گشتی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، باس لە ئامادەیی وڵاتەکەی دەکات بۆ دانانی ناوچەی دژەفڕین لە سوریا و دەڵێت: ئەگەر هەلومەرجی پێویست بێتە ئاراوە ناوچەی دژەفڕین دادەنێین.
دەیڤید گۆڵدفین، جێگری ئەرکانی گشتی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، واشنتۆن ئامادەیە ناوچەی دژەفڕین لە سوریا پێکبێنێ بەڵام ئەم کارە پێویستی بە کردنەئامانجی فڕۆکەشەڕکەرەکانی روسیا و سوریایە.
گۆڵدفین لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، دانانی ناوچەی دژەفڕین پێویستی بە ٣ مەرج هەیە. گرنگترینیان ئەیەوە، کە رێگە بدرێ ئەو فڕۆکەشەڕکەرانەی روسیا و سوریا کە هەرێمی ناوچەی دژەفرین دەبەزێنن، بکرێنە ئامانج.
گۆڵدگین ئەوە دەخاتە روو، کە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و دانی یارمەتی مرۆیی پێویست دەکات کە هێزە خۆجێیەکان کۆنتڕۆڵی دۆخەکەی بکەن، چونکە ئەمە لە توانای هێزی ئاسمانیدا نییە.
جێگری ئەرکانی گشتیی هێزی ئاسمانی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو هیزە ئاسمانییەی کە چاودێری بە سەر ناوچەی دژە فڕیندا دەکات و هەروەها ئەو هێزانەی کە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە تیرۆریستان لە ناو دەبەن، دەبێ بە شێوەیەکی دروست دابەش بکرێن.
گۆڵدین هەروەها ئاماژە بەوە دەدات، کە دانانی ناوچەی دژەفڕین ئامانجی پاراستنی خەڵکی مەدەنییە لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانیەکاندا.