نوچە-ئیسنا
نزیکەی٥٠ کەس لە دبلۆماتکارانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە واژۆکردنی نامەیەک وێڕای رەخنەی توندیان بۆ سەر سیاسەتەکانی واشنتۆن، بەرامبەر بە سوریا، خوازیاری هێڕشی سەربازی لە دژی دەوڵەتی بەشار ئەسەدن.
بە گوێرەی رۆیتەرز، ئەم نامەیە کە لە لایەن ٥١ کەس لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا واژۆ کراوە، داوا لە دەوڵەتی واشنتۆن کراوە کە لە دژی دەوڵەتی بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سوریا و سوپای ئەم وڵاتە، کۆمەڵێک هێرشی سەربازی ئامانجدار بەڕێوە ببات تا ببێتە هۆی وەستانی شەڕی ناوخۆیی ئەم وڵاتە.
لە نامەکەدا کە بۆ یەکەم جار لە وۆڵ ستریت ژوڕناڵ بڵاو بۆتەوە،هاتووە: واژۆکەرانی ئەم نامەیە، خوازیاری ئەنجام دانی هێرشی ئامانجدارن بۆ سەر دەوڵەتی بەشار ئەسەد.
بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت، بە رۆیتەرزی راگەیاندووە کە کۆشکی سپی ئێستاش دژ بە دەستوەردانی سەربازی زیاترە لە هاوکێشەکانی سوریا.