نوچە-مهر
گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور، وێڕای رەخنەی توند لە لێدوان و هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئەمریکا، لە دژی ئەم وڵاتە باس لە پلانی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان بە توانای ئەتۆمی خۆی دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی ئیتارتاس، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور، باس لە بڕیاری وڵاتەکەی دەکات بۆ پەرەدان بەچەندی و چۆنی توانای ئەتۆمی پیۆنگ یانگ، کە دوائامانجی بەرگری کردنە لە ئەمن و ئاسایشی ئەم وڵاتە.
دەگوترێ ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هەڕەشە و لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا هاتووە کە رایانگەیاندووە، ئەمریکا لە هێرشێکی دەستپێشخەرانەدا ناوەندی لێکۆڵینەوەی یانگ یویون و، سەرجەم دامەزراوە سەبازییەکانی ئەم وڵاتە دەکە ئامانج.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور دەڵێت: هەنگاو و هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئەمریکا، ئاماژەیەکە بۆ گرنگی سیاسەتەکانی پارتی کاری کۆریای باکور لە پەیوەندی لە گەڵ گەشەی ئابوری و هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریکارانەی ئتۆمی ئەم وڵاتەیە.