دالایی لاما: تیرۆریستان پەیڕەوی هیچ ئایینێک نین

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

رابەری ئایینی بوداییەکانی تەبت دەڵێت، بەکارهێنانی تەعبیری”موسوڵمانی تیرۆریست”کارێکی هەڵەیە.

دالایی لاما، رابەری بودیستەکانی تەبەت دوای دیدار و چاپێکەوتنی لە گەڵ باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی فاکس نیوز دەربارەی رووداوە تیرۆریستیەکەی ئۆرلاندۆی فلۆریدا رایگەیاندووە :بە باوەڕی من بەکارهێنانی تەعبیری موسوڵمانی تیرۆریست کارێکی هەڵەیە. تیرۆریستان پەیڕەوی هیچ ئایینێک نین و پەیڕەوانی راستەقینەی ئایینی ئیسلام، مرۆڤی نائاسایین.

دالایی لاما دەڵێت: ئایینی ئیسلام پەیڕەوانی خۆی فێری خۆشەویستی و پەرەستشی خودا دەکات و لەم ئایینەشدا خۆشەویستی سنوری بۆ نییە.

رابەری بودیستەکانی تەبت جەخت لەوە دەکاتەوە، کە کەڵک وەرگرتن لە ئایەتی قورئان لە لایەن تیرۆریستانەوە هەڵەیە و بە پەیڕەوی راستەقینەی ئایینی ئیسلامیان ناناسێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com