نوچه- ده‌نگه‌كانی عێراق
عالیه نوسه‌یف په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئیسلاح رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی سه‌لمان جومه‌یلیی وه‌زیری پلاندانان كه تیایدا هێرشی كردوه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ” به‌رگرییه‌كی روون و ئاشكرایه له داعش و تیرۆر”، گوتیشی ” ئه‌وه‌ی به لێدوانه‌كانی هێرش بكاته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وا خۆی بۆ بێگانه نمایش ده‌كات”.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوسه‌یف، ئه‌مڕۆ بڵاوی كردبوه‌وه ده‌ڵێت” سه‌لمان جومه‌یلیی بێ ئه‌مه‌ك له لێدوانه گه‌مژانه‌كه‌یدا گوتویه‌تی، حه‌شدی شه‌عبی له داعش مه‌ترسیدارتره، گله‌یی له جومه‌یلی و هاوشێوه‌كانی ناكه‌ین، گله‌یی له‌وانه ده‌كه‌ین كه ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه ئه‌وییان كرده وه‌زیر و ده‌شزانن كه یه‌كه‌یه‌كی چه‌كداری سه‌ر به ئیخوانی تیرۆرستی هه‌یه، به ناوی حه‌ماس و به‌شێكه له پلانه‌كانییان بۆ چاندنی تیرۆر له عێراقدا، به‌داخه‌وه سیاسه‌تمه‌داره‌كانمان پاداشتی كوده‌تاچییه‌كان ده‌كه‌ن و پۆستی حكومییان پێده‌ده‌ن، كه بوێری ئه‌وه‌یان پێده‌دات به‌ووی هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك لێدوانی له‌و شێوه‌یه بده‌ن”.
هه‌روه‌ها گوتی ” حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه ره‌فتار ده‌كات، بۆیه وای له‌و پیاو كوژانه كردوه بێشه‌رمانه هێرش بكه‌نه سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، حاكمه‌كانی ئێمه وای له‌و داعشانه كردوه بتوانن ئه‌و جۆره لێدوانانه بده‌ن”.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ” دوو ساڵه ئه‌و پشتیوانانه‌ی تیرۆر چێژ له پۆسته‌كانییان وه‌رده‌گرن و كاته‌كانییان له هه‌ولێر و عه‌ممان و ئه‌وروپا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، چی له‌و كه‌سانه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت”.
نوسه‌یف داواشی كرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێت دادگایی بكرێن و ئه‌و داعشانه له پۆسته‌كانیان دوور بخرێنه‌وه.