نوچه- سۆمه‌رییه نیوز
عه‌دنان پاچه‌چی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكمی پێشوو رۆژی پێنجشه‌ممه، خۆپیشاندانه‌كانی عێراقی بۆ داوا كردنی چاكسازی به‌رز نرخاند و پێیوابو، له دوای ساڵی 2003 وه یه‌كه‌مجاره خۆپیشاندانێك ده‌كرێت و ره‌نگی تایفه‌گه‌ری پێوه نه‌بێت، گوتیشی “ئێران بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له عێراقه، نه‌ك له‌به‌ر چاوی ره‌شی عێراقییه‌كان یان خۆشه‌ویستی بۆیان”.
هه‌روه‌ها پاچه‌چی گوتی ” حه‌یده‌ر عه‌بادی دوو ساڵی سه‌رۆكوه‌زیرانه، به‌ڵام هێشتا گه‌نده‌ڵی هه‌ر به‌رده‌وامه هه‌ڕه‌شه‌ی داعش‌یش به هه‌مان شێوه”.
له‌باره‌ی مالیكیشه‌وه دەڵێت ” من له‌گه‌ڵ گۆڕینی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق بووم، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی ده‌كرد له شێوازی حوكم و توندڕه‌وی و چاوداخستن له ئاست ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌بوو”.
له‌باره‌ی به‌راورد كردن له نێوان هه‌ژموونی ئه‌مریكا و ئێران له عێراق، پاچه‌چی گوتی ” كاریگه‌ری ئێران زیاتره له كاریگه‌ری ئه‌مریكا له به‌غدا”، جه‌ختی كرده‌وه كه ” ئێران په‌یوه‌ندی به‌تینی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق”.
پاچه‌چی پێیوایه ” ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پشتیوانی عێراق ده‌كات، نه‌ك له‌به‌ر چاوی ره‌شی عێراقییه‌كان یان خۆشه‌ویستییان بۆیان، به‌رژه‌وه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران نییه، ئێران ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی عێراق بكات، ئامانجی سه‌پاندنی هه‌ژمونی خۆیه‌تی له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت به هاوكاری هه‌ندێك له لایه‌نگرانی خۆی له عێراق ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر عێراقدا بگرێت”.
پاچه‌چی هه‌روه‌ها گوتی” كاتێك دێت شیعه‌ی عێراق له دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران ده‌وه‌ستنه‌وه، كه له ئێستادا به خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستی پێكردوه”. روونیشی كرده‌وه كه ” ده‌ستێوه‌ردانی له كاروباری عێراق نابێت رێگه‌ی پێ‌بدریت جا ئێرانی بێت یان سعودی”.