نوچه- سه‌دا
محه‌مه‌د مه‌جید ئه‌حوازی نوسه‌ری دیاری ئێران و رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به كاروباری ئێران ده‌ڵێت، هه‌ندێك هه‌رێم هه‌ن كه چاوه‌ڕێی پشتیوانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی رژێمی ئێستای ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران.
ئه‌حوازی له‌تویتێكدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ده‌ڵێت ” ئه‌حواز، به‌لوجستان، كوردستان، ئازه‌ربیجان، گرنگترین چوار هه‌رێمی ئاماده‌ن بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی رژێمی تیرۆرستی ئێران له ناوخۆدا، له ئه‌گه‌ری جوڵانی عه‌ره‌ب بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران”.
هه‌روه‌ها گوتی ” عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن ئێمه ده‌ستوه‌رناده‌ینه كاروباری ناوخۆی ئێران، له كاتێكدا ئێران له‌ناو دڵی عه‌ره‌بدا له یه‌مه‌ن و سوریا و عێراق و لوبنان یاری ده‌كات”.