نوچە-ئیسنا
جۆن برینان، بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەند(سی ئای ئەی) ئەمڕۆ پینجشەمەم ١٦ی حوزەیران، بە مەبەستی خستنە رووی راپۆرتێک دەربارەی چالاکیەکانی چەکدارانی داعش لە داهاتوو، سەردانی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات .
بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، جۆن بیرنان جۆن برینان ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەند سەردانی کۆمیتەی زانیاریەکانی سینا دەکات، تاوەکوهەوڵ و چالاکییەکانی داعش لە دژی دوژمنانی دەرەکی خۆی تاوتوێ بکات،هەر وەک چۆن هێرشەکانی پاریس وبرۆکلسی ئەنجام داوە.
لە رپۆرتەکەی بیرنان هاتووە، داعش بە مەبەستی ئەنجام دانی کاروکردەوەی تیرۆریستی و هێڕشەبەرانە وجێگیرکردنیان لە وڵاتانی رۆژئاوایی مەشق وراهێنان بە ئەندامان و چەکدارانی خۆی دەکات. لە درێژەی راپۆرتەکەی جۆن برینان، بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەند دا هاتووە، داعش بەم هۆیەوە لە هەوڵی قەرەبووکردنەوەی ئەو شکستانەدایە کە لە ماوەی رابردوودا بەرەوروی بۆتەوە.
بیرنان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە داعش خاوەنی کۆمەڵێک کادری رۆژئاواییە کە دەتوانن هێرشەکانی ئەم گروپە بۆ سەر رۆژئاوا ئاراستە و مودیرییەت بکەن. هەر بۆیە هەوڵ دەدات لە رێگەی قاچاغەوە ئەندامانی خۆی بنێرێتە ئەم وڵاتانە و تەنانەت ئەگەری هەیە لە ژیر ناوی پەنابەر یان لە رێگەی یاساییەوە ئەم کارە ئەنجام بدات.