لاڤرۆف و دی مستۆرا کۆدەبەنەوە

0

نوچە-مهر

هەر یەک  وەزیری دەرەوەی روسیا  ونوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کاروباری سوریا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پینجشەمەم ١٦ی حوزەیران سەبارەت بە قەیرانی سوریا و کاتی دەستپیکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا، دیدار و گفتوگۆ دەکەن.

بە گوێرەی کەناڵی روسیاالیوم، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە پەراویزی کۆنفڕانسی نیودەوڵەتی ئابوری لە سێن پیتێرزبۆرگی روسیا، لە گەڵ ستێفان دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لەم بارەوە گوتویەتی، دیدار و چاوپێکەوتنی لاڤرۆف و دی مستۆرا، تایبەتە بە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا  ودەستپێکردنەوە و دیاریکردنی کاتێکی دیار بۆ خولی داهاتووی وتووێژەکانی ئاشتییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com