نوچەنێت
گوتەبێژی هێزی هاوپەیمانان لە دژی داعش رایگەیاند: زیاتر لە 23 هەزار پێشمەرگەی كوردستان و سەربازی سوپای عێراق، خولەكانی راهێنانی سەربازییان تەواو كردووە.
ستیڤ وارن، گوتەبێژی هێزی هاوپەیمانان لە دژی داعش دەڵێت، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا 23 هەزار و 400 كەس لە هێزەكانی پێشمەرگە و سەربازی سوپای عێراق، لەلایەن راهێنەرانی هێزی هاوپەیمانانەوە مەشقی سەربازییان پێكراوە.
ئەو گوتە بێژە گوتوویەتی، راهێنانەكان لەسەر چۆنیەتیی بەكارهێنانی چەكی پێشكەوتووی ئەمریكا و وڵاتانی ئەورووپا، بەتایبەت چەكی دژەتانك.
ستیڤ وارن ئاماژەی بەوەداوە، كە ئەو راهێنانانە لە چوارچێوەی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا و هاپەیمانانی بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عێراق لە شەڕی دژ بە داعش، ئەنجام دراوە.