روسیا پشتگیری خۆی بۆ ئاگربەستی درێژماوە لە حەلەب راگەیاند

0

نوچەنێت-قطرە

کەناڵەکانی هەواڵی جیهانی عەرەب رایانگەیاندووە کە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتاکەی ئامادەیە پشتگیری ئاگربەستێکی درێژماوە لە پاریزگای حەلەبی سوریا بکات کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای ئەم وڵاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری روسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە،١٦-6-2016، بە دەرکردنی راگەیێندراوێک رایگەیاندووە، کە بە هۆی دەستپێشخەری ئەم وڵاتەوە لە نیوە شەوی پێنجشەممە بە کاتی سوریا و بە ئامانجی کەم کردنەوەی توندوتیژییەکان و پێکهێنانی سەقامگیری و هێمنی لەم پارێزگایە، ئاگربەستێکی 48 کاتژمێری پێکبێت.

جێی ئاماژەیە کە لە 27-2-2016، رێککەوتنێکی هاوبەش لە نێوان روسیا و ئەمریکا، سەبارەت بە پێکهێنانی ئاگربەست لە سوریا کەوتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، کە شمولی حەلەبی نەدەکرد. هەروەها داعش و بەرەی نوسرە لە دەرەوەی رێککەوتنەکە بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com