شوان رابەر : جاران شەڕبوو لەسەر حكومەت، ئێستا پارتی و یەكێتی ناوێرن حكومەت وەرگرنەوە

0

شوان رابەر : جاران شەڕبوو لەسەر حكومەت، ئێستا پارتی و یەكێتی ناوێرن حكومەت وەرگرنەوە
نوچەنێت تایبەت
شوان رابەر ئەندامی سەکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بە نوچەنێتی راگەیاند، رووداوەکانی بادینان هاوکێشەکانی گۆڕی بۆ بەشداری ئۆپۆزسیۆن لە حکومەتی داهاتووی کوردستان و وتیشی ئێستا تۆپەکە لە ساحەی دەسەڵاتە دەتوانی تەوازوع بنوێنێ تا ئۆپۆزسیۆن بەشداری حکومەت بکەن.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ نوچەنێت وتی”ئەگەر روداوەكانی ئەم دواییەی بادینان رویان نە دابا, له‌وانه‌ بوو موعارەزە بەشداری حكومەتێكی كارای شەراكەتی بكردبایە بەسەرۆكایەتی كاك نێچیروان, وەلێ ئەم روداوانە هاوكێشەكانیان گۆڕی و زیاتر خەڵك وموعارەزەیان نیگەران و هەراسان كرد”.
شوان رابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی سۆرانی کۆمەڵی ئیسلامی، لە لێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت پێی وایە “ئیَستا وهەمووكات كورد پێویستی بە حكومەتێكی هەمە جۆرو یەكگرتوو هەیە, بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی كوردستان هەست بەم مەسئولیەتە ناكاو ئەوەی ناوێ‌, دەنا چۆن لەم كاتەو لەهیچ كاتێكی ترهەڵدەكوتێتە سەر بارەگای حزبەكان, ئیَستاش تۆپەكە لە ساحەی دەستەڵاتە, دەسەڵات دەتوانێ‌ تەنازول وتەوا زوعێكی باش بنوێنێ‌, ئەو سا لەوانەیە موعارەزە بەشداری له‌ حكومه‌تدا بكات, دەنا بەم شێوەیە موعارەزە بەشداری ناكا, كۆمەڵی ئیسلامی بەتەنیا بەشداری لەحكومەتی داهاتوو ناكا, پێكهێنانی حكومەتیش بە چارەسەر كردنی كێشە كان و, بەڕازیكردنی خەڵك نەبێ‌ هەرس دێنێ‌”.
رابەر بۆ نوچەنێت هەموو ئەو کێشانەی بە هۆکاری ئەوە زانی کە ئێستا “پارتی ویەكێتی ناوێرن حكومەت وەرگرنەوە, جاران شەڕبوو لەسەر حكومەت وه‌رگرتن, ئێستا لەبەری ڕادەكەن. ئیتر پێویستە وەزعی كوردستان لەریشەوە چارە سەربكرێ و دەستە لات بەخۆیدا بچێتەوە، دەنا بارودۆخەكەلە سالحی ئەوان نیە”.
بەدووریشی زانی نێچیرڤان بارزانی لەوەها بارودۆخێکدا حکومەت وەربگرێتەوەو بۆ نوچەنێت وتی”بڕوا ناكه‌م كاك نێچروانیش ئاوا حكومەت وەربگرێتەوە. روداوەكانی بادنیان بارودۆخی كوردستانیان بەرەو خراپتر برد، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات موعاره‌زه‌ رازی نه‌كات بارودۆخه‌كه‌ راست نابێته‌وه”‌.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com