نوچه- حه‌مرین نیوز
عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لێدوانی توندی ئاراسته‌ی هه‌ردوو كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ و هیلاری كلینتۆن كرد، ئه‌گه‌ر بێت و له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی په‌شیمان ببنه‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان واژۆی كردوه.
ئاژانسی هه‌واڵی “ئیرنا” ی ئیرانی گواستویه‌تییه‌وه و ده‌ڵێت، خامنه‌یی له لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی دوو كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ببنه كردار ، ئه‌وا ئێران ئاگر له‌و رێككه‌وتنه به‌رده‌دات و به‌ڕووی ئه‌مریكایدا ده‌دات.
هیلاری كلینتۆنی كاندیدی كۆماریخوازه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له وتارێكی پێشوویدا روونیكردبوه‌وه، ئێران تا ئێستاش هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، بۆیه پێویسته ملكه‌چی چاودێری ورد بكرێت.
به‌ڵام ركابه‌ره كۆمارییه‌كه‌ی، دۆناڵد ترامپ، جه‌ختی كرده‌وه كه تازه قورسه په‌شیمانبوونه‌وه له رێككه‌وتننامه‌كه، به‌ڵام زۆر پێویسته كۆت و به‌ندی تری بۆ دابنرێت.
تاران له‌گه‌ڵ گروپی 5+1 له ساڵی 2015 رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی واژۆ كرد، كه به پێی رێككه‌وتنه‌كه ئێران، به‌شێك له كاره‌كانی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی دابه‌زاند له به‌رامبه‌ر لابدنی هه‌ندێك له سزاكانی سه‌ری.