نوچە-مێهر
وتەبیژی کۆشکی کرملین وێڕای جەخت کردنەوە، لە مەرجەکانی روسیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی لە گەڵ تورکا، دەڵێت نامەکەی ئەردۆغان بۆ پوتین تەشریفاتییە و گرنگییەکی ئەوتۆی نییە.
بە گوێرەی ئاژانسی ئیتارتاس، وتەبێژی کرملین وێڕای دەربڕینی بە داخبوونی خۆی سەبارەت بە ناوەڕۆکی نامەکەی ئەردۆغان بۆ پوتین، لە لە ساڵیادی رۆژی روسیا بۆ سەرۆکۆماری ئەم وڵاتەی ناردبوو، دەڵێت: ئەم نامەیە هەڵگری هیچ جۆرە چەمکێکی گرنگ و پڕبایەخ نییە.
دیمیتری پسکۆف، سەبارەت بە ناوەرۆکی نامەکەی سەرۆککۆماری تورکیا، بۆ پوتین رایگەیاندووە کە ئەمە تەها نامەیەکی تەشریفاتییە.
پسکۆف سەبارەت بە مەرجەکانی روسیا، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تورکیا دەڵێت”هەر وەک چۆن سەرۆککۆمار بە روونی باسی کردووە، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ تورکیا مومکین نییە، مەگەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە هەنگاوی پێویست لەو بارەوە بنێ.
وتەبیژی کۆشکی کرملین لە وەڵامدانەوەی بەم پرسیارە، کە ئایا مەبەستتان لە هەنگاوی پێویست هەمان داوای لیبوردنی تورکیایە دەڵێت: بەڵێ، راست مەبەستەکە ئەوەیە کە تورکیا داوای لێبوردن لە روسیا بکات.