فەرماندەیەکی باڵای سوپای عیراق کوژرا

0

نوچەنێت

فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق، لە شەڕێکی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە سنوری مەخموور، کوژرا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە عەمید روکن بەدر ئەحمەد لهێبی، فەرماندەی لیوای 71ـی فیرقەی 15ـی سوپای عێراق رۆژی سێشەممە 14ـی حوزەیرانی 2016 کوژراوە.

عەمید روکن بەدر ئەحمەد لهێبی، سەرکردایەتیی لیواکەی دەکرد لە هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانی داعش لە گوندەکانی سنووری مەخموور لە باشووری پارێزگای هەولێر و لە هێرشەکەدا کوژرا.

رۆژی سێشەممە لیوای 91ـی هەولێر و لیوای 71ـی فیرقەی 15ـی سوپای عێراق، هێرشیان کردە سەر گوندەکانی نەسر و حومێدان لە سنووری شاری مەخموور و توانییان ئەو دوو گوندە رزگار بکەنەوە.

چەکدارانی داعش دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، لە مانگی حوزەیرانی 2014، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com