نوچە-دەنگی ئەمریکا
وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا دەڵێت، رێگرتن لە چوونی موسوڵمانان بۆ ئەمریکا ئەنجامی پێچەوانەی بەدواوە دەبێت.
جێ جانسۆن، لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی ئەی.بی.سی لە وەڵامی ئەو کەسانەی کە خوازیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی موسوڵمانان بۆ ئەمریکا رایگەیاندووە: دوای هێرش و کوشتارەکەی ئۆرلاندۆ، گرنگتر لە هەموان ئەوەیە کە بتوانین پردی پەیوەندی لە گەڵ کۆمەڵگای موسوڵمانانی ئەمریکا دروست بکەین.
وەزیری ئاسایشی ناخۆی ئەمریکا هەروەها دەڵێت:پیشنیارێکی ساویلکانەیە کە ئێمە هاتووچۆی موسوڵمانان، بە پێی ئایین بۆ ئەم وڵاتە قەدەغە بکەین، چونکە ئەنجامێکی پێچەوانەی دەبێت، هەر بۆیە پێویستە کۆمەڵگای موسوڵمانان هانبدەین کە لە دابینکردنی ئاسایشی ئەم وڵاتە یارمەتیدەر بن.
دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆماریخوازەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لەم پەیوەندییەدا رایگەیاندووە کە لە ئەگەر گەیشتنی بە دەسەڵات، کۆچی خەڵکی ئەو واڵتانەی کە پێشێنەی تیرۆریزمیان هەیە بۆ ئەمریکا هەڵدەپەسیرێ و بە تایبەتیتر هاتنی موسوڵمانان بۆ ئەمریکا، بە شێوەیەکی کاتی قەدەغە دەکات.