ناتۆ هێزەکانی رەوانەی رۆمانیا دەکات

0

نوچە-مشرق

بە گوێرەی  راپۆرتێکی رادیۆ ئەڵمانیا، یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ، وێڕای راگەیاندنی هەواڵی ناردنی هێزەکانی ناتۆ بۆ رۆمانیا، دەڵێت: ناتۆ لە درێژەی پلانی ناردنی چوارهێزی خۆی بۆ وڵاتی لەهستان و سێ وڵاتەی ناوچەی بالتیک، بڕیاری داوە هێزەکانی خۆی رەوانەی رۆمانیا بکات.

یەنس ستۆڵتنبێرگ هۆی دەرکردنی ئەم بڕیارەی، بۆ بەهێزکردنی بواری بەرگری ناتۆ بەرامبەر بە روسیا گەڕاندۆتەوە.

سکرتێری گشتی ناتۆ، لە  میانەی بەشداریکردنی لە دانیشتنی دوو رۆژەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ کە لەمڕۆوە لە برۆکسێل دەستی پێکردووە دەڵێت: ناتۆ چاوەڕێی داواکاری رۆمانیایە تا لە کورترین ماوە هێزەکانی خۆی رەوانەی ئەم وڵاتە بکات.

ناتۆ لە ئێستادا خەریکی ئەنجامدانی مانۆرێکی سەربازیە لە ئێستۆنی کە دەکەوێتە ناوچەی باڵکانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com